رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٧ / ٢ / ٢٠١٨ ، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى حیزبى دیموکراتى کوردستان كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسيى YNDK )، پێشوازیكرد لە شاندێکى حیزبى دیموکراتى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (برایم زێوەیى ئەندامى دەفتەرى سیاسى و بەرپرسى پەیوەندییەکانى حزب و ئامانج زیبایى ئەندامى مەکتەبى پەیوەندییەکانى حیزب)، لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەكەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و کارو خەباتى نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتى کوردستان کردو، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژهەڵاتى کوردستان راگەیاند، شایانى باسە لە دیدارەكەدا شاندى حیزبى دیموکراتى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نەتەوەییەكان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌