رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٤ / ٢ / ٢٠١٨ ، سەرۆك مەسعود بارزانى لە نووسینگەى تایبەتى خۆیدا لە هاوینەهەواری پیرمام پێشوازیكرد لە سكرتێری گشتی YNDK ، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسيی كوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان لە نووسینگەى تایبەتى خۆیدا لە هاوینەهەواری پیرمام پێشوازیكرد لە غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK و، لە دیدارێكی برایانەدا باس لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و ئێراق و ناوچەكە كرا و، يەکڕیزى و یەکدەنگى و خۆڕاگرى گەلى کوردستان لە بەرامبەر هەڕەشەکان وەک بەهێزترين فاكتەرى سەركەوتنى گەلى کوردستان بەسەر ئاستەنگ و هەڕەشەکان وەسفکرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی برایانەى نێوان هەردوولا كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنى دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌