رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هه‌ولێر

 كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK لەبارەی عفرینەوە لەگەڵ حزبە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگه‌ی مەدەنی و زانايانى ئايينى و كه‌سایه‌تیه‌كان له‌شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ پاڵپشتیكردنی عفرین ئه‌نجامدا.

كاتژمێر2ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 24-2-2018 كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان سه‌رپه‌ر‌شتی گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رى و حزبە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگه‌ی مەدەنی و زانايانى ئايينى و كه‌سایه‌تیه‌كانی كرد بۆ پشتیوانیكردنی عفرین و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و رۆژئاوای كوردستان.

له‌گردبوونه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر ئه‌نجامدرا و شاندێكی باڵای  YNDKبه‌شداربوون و هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانی دیكه‌ش به‌شداربوون، له‌م باره‌یه‌وه‌ ‌( شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK)‌ به‌میدیای راگه‌یاند: " ئه‌مڕۆ YNDK له‌هه‌ولێر و شار و شاروچكه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان به‌شداری گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی عفرین و بوون". زیاتر وتی:" هێرش بۆ سەر عفرین واتە هێرش بۆ سەر تەواوى کوردستان، باشترین وەڵام بۆ بەرپەرچدانەوەى ئەم هێرشە و تەواوى پیلانى داگیرکەرانى کوردستان یەکدەنگى و یەکڕيزیمانە, ئه‌و هێرش و موشەکبارانکردنە دڕندانەیەی كەوا لەلایەن تورکیاوە دەكرێتە سەر هاوڵاتیانى سڤیلى عفرين‌ پیلانێكی داڕێژراوە و درێژکراوەى ئەو پیلانەیە کەوا بەرامبەر باكوور و باشوورى کوردستان ئەنجامدرا، بۆیه‌ ئه‌و هەڕەشەو هێرشانە بەتوندى ئیدانە دەکەین، لەهەمان کاتدا پشتیوانى تەواوى خۆمان بۆ خەباتى رەواى گەلى رۆژئاواى کوردستان و بەرخودانى دلێرانەى شه‌رڤانان و خه‌ڵكی عفرین ده‌كه‌ین و، پێویسته‌ هەموو هەولێكمان بخەینە گەڕ و هەموو رێگایەك بگرینەبەر بۆئەوەى فشاری مەدەنییانە دروست بكەین، تا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای خەڵكی (عفرين)ەوە بێن و لەو مەرگەساتە چاوەڕوانکراوەدا رزگاریان بكەن".

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌