رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هه‌ولێر

 كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لەبارەی عفرینەوە لەگەڵ حزبە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگه‌ی مەدەنی و زانايانى ئايينى و كه‌سایه‌تیه‌كان كۆبووە، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌موو لایه‌ك كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بی به‌زووترین به‌هانای خه‌ڵكی عفرینه‌وه‌ بچین و هه‌وڵبده‌ین له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چاڵاكی ئاشتیخوازانه‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عفرین رابگیرێت.

كاتژمێر3ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 14-2-2018 كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان سه‌رپه‌شتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێنه‌رانی حزبە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگه‌ی مەدەنی و زانايانى ئايينى و كه‌سایه‌تیه‌كانی كرد بۆ پشتیوانیكردنی عفرین و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و رۆژئاوای كوردستان.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌( شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK) به‌شداربوون و هه‌ڵوێستی YNDK یان بۆ پشتوانیكردنی عفرین ده‌ربڕی و شاخه‌وان خالید له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌میدیای راگه‌یاند: "هێرش بۆ سەر عفرین واتە هێرش بۆ سەر تەواوى کوردستان، باشترین وەڵام بۆ بەرپەرچدانەوەى ئەم هێرشە و تەواوى پیلانى داگیرکەرانى کوردستان یەکدەنگى و یەکڕيزیمانە, ئه‌و هێرش و موشەکبارانکردنە دڕندانەیەی كەوا لەلایەن تورکیاوە دەكرێتە سەر هاوڵاتیانى سڤیلى عفرين‌ پیلانێكی داڕێژراوە و درێژکراوەى ئەو پیلانەیە کەوا بەرامبەر باكوور و باشوورى کوردستان ئەنجامدرا، بۆیه‌ ئه‌و هەڕەشەو هێرشانە بەتوندى ئیدانە دەکەین، لەهەمان کاتدا پشتیوانى تەواوى خۆمان بۆ خەباتى رەواى گەلى رۆژئاواى کوردستان و بەرخودانى دلێرانەى شه‌رڤانان و خه‌ڵكی عفرین ده‌كه‌ین و، پێویسته‌ هەموو هەولێكمان بخەینە گەڕ و هەموو رێگایەك بگرینەبەر بۆئەوەى فشاری مەدەنییانە دروست بكەین، تا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای خەڵكی (عفرين)ەوە بێن و لەو مەرگەساتە چاوەڕوانکراوەدا رزگاریان بكەن".

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌