رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

بۆ: 

٭سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان
٭سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
٭حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان
٭ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
بەڕێزان لەدوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو ئیدارەی مەخموور لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاتنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ مەخموور لە ۲۰۱۷/۱۰/۱۸ و ئاوارەبوون و دەربەدەر بوونی خەڵکەکەی و بەداخەوە نەک پێشوازییەکی باشیان لێ نەکرا بەڵکو بەهیچ شێوەیەک هاوکاری نەکران و بەناچاری زۆرینەی خەڵکەکە گەڕانەوە بۆ ناوچەکەیان.
لەو کاتەوە تا ئێستا نزیکەی چوار مانگە ئەو شارە کە هەموو یەکەکانی کارگێڕی لەقایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی گشت فەرمانگەکان بەبێ بڕیارێکی فەرمی حکومەت کشاونەتەوەو نەگەڕاونەتەوە بۆ شارەکەو وێڕای ئەوەش رێگای سەرەکی لەخەڵک گیراوە هەرچەندە سەرۆکی حکومەت دوو مانگ لەمەوبەر لەلێدوانێکیدا ئاماژەی پێدا کە ئێستا دەرفەت گونجاوە بۆ کردنەوەی رێگای مەخموور بەڵام هەر نەکرایەوە.
بەم هۆیەوە هەم خەڵکی مەخموور لەژیانێکی بێ خزمەتگوزاری و سەخت و پرمەترسی دەژین هەم ئێستاش حکومەتی بەغدا بیر لەوە دەکاتەوە ئیدارەیەکی مەدەنی بۆ شارەکە دابنێ و ئەگەر حزب و لایەنە کوردییەکان بەخۆ نەکەون ئەوا تەواوی پۆستە ئیدارییەکان لەقایمقامەوە تا بەڕێوەبەری فەرماگەکان و فەرمانبەرانیش لەرەگەزی عەرەب دادەنێن و بەم شێوەش دەرفەت بۆ جارێکی تری بەعەرەبکردنی ناوچەکە زیاتر دەبێت و ناوچەکە بۆ دوو ئیدارە دابەش دەبێت مەخموورو قەراج بەجیاو دیبەگەو گوێڕیش بەجیا .
ئێمە لەهەرێمی قەرەچووغی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK لەسۆنگەی ئەو بەرپرسیارێتیە نەتەوەیی و نیشتمانییەی لەسەر شانمانە بانگەوازێک بۆ تەواوی لایەنە پەیوەندارەکان و رای گشتی باشووری کوردستان دەکەین کە بەزووترین کات خوێندنەوەی بارودۆخەکە بکەن و بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن بۆ گەڕاندنەوەی ئیدارەی ناوچەکەو کردنەوەی رێگای سەرەکی مەخموور هەولێرو لەئاست ئەو پرسە چارەنووسسازە نەتەوەیی و نیشتمانییە چیتر بێدەنگ نەبن .
ئەگینا ئێمە ناچارین لەپاڵ حزب و لایەنەکانی تر لەمەخموور ئەوەی لەتوانادا بێت هەوڵ بدەین رێگا بەدانانی ئیدارەیەکی عەرەبی بۆ مەخموور نەدەین. بەهۆی ئەوەی کورد لەناوچەکە زۆرینەیەو هەر دەبێ کوردیش بەڕێوەی ببات , خۆ ئەگەر لەو بوارەوە بەبێ گەڕانەوەش بۆ حزب و لایەنەکانی مەخموور یەکەی ئیداری دابندرێت ئەوا حزبە کوردییەکان پاڵپشتی نەکەن و دانی پێدا نەنێین .
ئێمە بۆ مێژوو و لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی گشتی و خەڵکی مەخموور ئێوەمان ئاگادار کردەوەو چاوەڕێی وەڵامتانین .
خەلیل پاڵانی
لە هەرێمی قەرەچووغی YNDK
مەخموور - ۲۰۱۸/۲/۱۲

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌