رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

بەڕێز كاك سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان HDP
بەڕێز خاتوو سەرپل كەمالبای هاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان HDP
بەڕێزان ئەندامانی كۆنگرەی سێیەمی  HDP

سڵاوێكی گەرم ...
 بەڕێزان، بە خۆشحاڵییەوە داوەتنامەی بەڕێزتان بۆ ئامادەبوونمان لە كۆنگرەكەتان بەدەستمان گەیشت، بەداوای لێبوردنێكی زۆرەوە ناتوانین ئامادەی كۆنگرەكەتان بین، لێرەوە بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی سێیەمی پارتە تێكۆشەرەكەتان HDP جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست دەكەین و، هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازین و ئومێد دەكەین ئەم كۆنگرەیەتان ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتر لەپێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
 بەڕێزان، كۆنگرەكەتان لەكاتێكدا دەبەسترێت كە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنە پێشی زۆر ئەگەرو پێشهات دەكرێت، بۆیە لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە كار بۆ یەكێتی و یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بكەین و وەك ژمارەیەكی بەهێزی نێو هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە بوونی كاریگەری خۆمان بسەلمێنین و كار بۆ وەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانمان بكەین, بەباوەڕی ئێمە لەم كاتەدا بۆ رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕیزیمان, بێگومان یەكڕیزی و یەكێتیمان زامنی سەركەوتنمانە, بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا تێبكۆشین.
 لەكۆتاییدا دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای نەتەوەكەمان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان.

لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا .
 هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.

برای دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
10 / 2 / 20188 هەولێر _ كوردستان


كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌