رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١ / ٢ / ٢٠١٨، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بارەگای PKRKK ی لە هەولێر كردو، ئامادەی رێوڕەسمی بیست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی PKRK بوو، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری خواستن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان ( قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكانی YNDK)، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان PKRK _یان لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (هاوکار مەحموود کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی PKRK ) پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی بیست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی PKRK پیرۆزبایی خۆیی و سەركردایەتی YNDK ی پێڕاگەیاندن و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری بۆ خواستن، هەروەها جەختیكردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی نێوان هەردوولا لەبەرامبەردا کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى PKRK بەناوی خۆی و سەركردایەتی پارتەكەوە سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر بە هاوهەڵوێستی و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا بۆ خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان، هەروەها جەختیكردەوەسەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان YNDK و PKRK لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌