رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - سلێمانی

كۆنگره‌ی راوێژی یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی باشووری‌ كوردستان، به‌ ئامانجی‌ وتوێژ له‌سه‌ر بارودۆخی‌ كوردستان و عفرین و ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، له‌ سلێمانی‌ له‌ ماوه‌ی‌ دوو رۆژ به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.

كۆنگره‌كه‌‌ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 26و27- 1- 2018 ‌ له‌ هۆڵی‌ هایكریست له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستپیپێكرد ‌و تێیدا نوێنه‌ری‌ پارت ‌و ڕێكخراوه‌ كوردستانیه‌كان ‌و سیاسه‌تمه‌داری‌ سه‌ربه‌خۆ ‌و رۆشنبیرانی‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان به‌شداری‌ بوون. له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ نوێنه‌ری‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان به‌شدارن، گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌ سازكردنی‌ یه‌كێتی‌ نه‌ته‌وه‌یی كرا .

كۆنگره‌ی راوێژی نه‌ته‌وه‌یی باشووری كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی به‌ 300 نوێنه‌ر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و تیاید گفتوگۆی له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كراو و هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عفرین و خۆڕاگری و به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان تاوتێكرا و گوترا عفرین قەڵای بەرخۆدانی شەڕڤانە، دڵنیاین داگیرکەران تێکدەشکێنن، کە دەیانەوێت گیانی نەتەوەیی لەناو ئەم میلـلەتە تێکبدەن لەسەر نیشتیمانی خۆی. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك وتار و پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رتاسه‌ری پێشكه‌ش كران .

له‌كۆنگره‌كه‌دا شاخه‌وان خالید وتاری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ی خوێنده‌وه‌ رایگه‌یاند: " ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كورد یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكه‌ین و پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له‌باشوور و رۆژئاوای وڵات بكه‌ین و به‌رگی حیزبایه‌تی له‌به‌ربكه‌ینه‌وه‌و به‌رگری له‌وڵات بكه‌ین و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێین" .

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌