رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢١ / ١ / ٢٠١٨، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى هەڤبەندى نیشتمانى کورد لە سوریا (HEVBENDI) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژئاواى كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) پێشوازیكرد لە شاندێکى هەڤبەندى نیشتمانى کورد لە سوریا (HEVBENDI) كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان (ساڵح بۆزان ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەکان و ئیسماعیل شامۆ ئەندامى سەرکردایەتى)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژئاوای كوردستان و هێرشى رژێمى تورکیا بۆ سەر کانتۆنى عفرین و رۆژئاواى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەو هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر عفرین، یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا شاندى ميوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان وپرسە نەتەوەییەكان، سكرتێری گشتیی YNDK لەلای خۆیەوە هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ رۆژئاوای كوردستان راگەیاند و جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنەكان و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی بۆ خواستن و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە هاوكارو پشتەڤانی رۆژئاوای كوردستان بین.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌