رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 - جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان....

 - حزب و لایه‌ن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ كوردستان...

 دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له‌هه‌وڵه‌كانی له‌رێگه‌ی داعش و گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ سوریا بۆ شكست پێهێنانی ئیداره‌ی رۆژئاوای كوردستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو،هه‌ڵساوه‌ به‌تانك و ده‌بابه‌ و فڕۆكه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كانتۆنی عفرین و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان شه‌هید و سه‌دان برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌ و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریش به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ به‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كه‌وتووه.

 ئه‌م هێرشانه‌‌ی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان دژی هه‌موو یاسا و رێساو پێشێلكردنی په‌یماننانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌و، ئه‌و هێرشانه‌ی به ‌به‌رچاوی ئه‌مریكاو رووسیاو ده‌وڵه‌تانی بڕیاربه‌ده‌ست و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامده‌دا و ئه‌وانیش چاوی خۆیان نوقاندووه‌و هه‌ڵوێستیان نیه، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ زنجیره‌ پیلانه‌كانیانه‌ دژی بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ییمان،نه‌‌ك هه‌ر له‌ رۆژئاوای وڵات، به‌ڵكو له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و مه‌به‌ستیانه‌ شكست به‌ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنن‌.

 له‌به‌رامبه‌ردا شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكی عفرینی خۆڕاگر به‌رپه‌رچی بێ وێنه‌ی، ئه‌و هێرشانه‌ی توركیایان داوه‌ته‌وه‌ و له‌هه‌موو قۆڵیكه‌وه‌، توانیویانه‌ تێكیانبشكێنن و دلێرانه‌ به‌رگریان له‌ خاكی رۆژئاوای كوردستان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌س نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان به‌رده‌وامن. بۆیه ئێمه‌ له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ‌YNDK‌ ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ریسواو مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا له‌ سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌كان و رێكخراوه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستی جدیمان له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌بێ و له‌گه‌ڵ خه‌بات و به‌رخۆدانی براكانمان بین له‌رۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ها داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UN و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاو رووسیا ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستیان هه‌بێ، به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیركاری و جینۆسایده‌ی توركیا ده‌رهه‌ق به‌كورد كه‌ له‌رۆژئاوای كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه‌ پیاده‌ی ده‌كات، بیانوه‌ستێنن و لێنه‌گه‌ڕێن جارێكی دیكه‌ گه‌لی كوردستان جینۆساید بكه‌نه‌وه‌.

 - نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

 - مردن و رووره‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.

 

 

                        مه‌كته‌بی سیاسیی

                           یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

                        21-1-2018  هه‌ولێر- باشووری كوردستان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌