رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

- جەماوەری وڵاتپارێزى كوردستان ...
- كەس و کارو بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
هەڕەشەو هێرشى رژێمى تورکیا بۆ سەر عفرین و رۆژئاوای كوردستان، وايكردووە رۆژئاواى کوردستان بکەوێتە رەوشێكی زۆر دژوار, بەتایبەت ئەوەی ئێستا كەوا بەرامبەر کانتۆنى عفرين دەگوزەرێ‌ لە جینۆسایدێكی دیكە نزیكدەبێتەوە, بۆیە ناكرێ‌ لە ئاست ئەو كارەساتە چاوەڕوانكراوەدا بێدەنگ بین, ئەو هێرش و موشەکبارانکردنە دڕندانەیەی كەوا لەلایەن تورکیاوە دەكرێتە سەر عفرين‌ پیلانێكی داڕێژراوەو درێژکراوەى ئەو پیلانەیە کەوا بەرامبەر باشوورى کوردستان ئەنجامدرا، ئێمە لە کاتێکدا ئەو هەڕەشەو هێرشانە بەتوندى ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، بە هەموو لایەکیشى رادەگەیەنین کەوا ماوەیەکە داگیرکەرانى کوردستان پیلان دادەرێژن بۆ لێدانى سەرجەم بزاڤى رزگاریخوازى کوردستان لە تەواوى بەشەکانى کوردستاندا، ئامانجى سوپای عێراقيش لە گەیشتن بە خاڵە سنوورییەکان بۆ لێكدابڕینی بەشەکانى كوردستانە لەگەڵ یەکدى، لەبەرئەوەى ئەگەر عێراق گەیشتە دەروازەى (فیشخابوور) ئەوا باشوورى کوردستان لەگەڵ رۆژئاواى کوردستان لێكدادەبرێت و هێڵی هاوکارى رۆژئاوا لەگەڵ باشوور ناهێڵێت، لەهەمان كاتدا ئەگەر گەیشتە دەروازەى (ئیبراهیم خەلیل) باكوور لە باشوور دادەبڕێت، بەهەمان شێوە گەیشتنى عێراق بە دەروازەى (حاجى ئۆمەران) باشوورو رۆژهەڵاتى کوردستان لێکدادەبڕێت، ئەم پیلانەى عێراق وا دەکات هەموو بەشەکانى کوردستان لەيەکدى دایببڕێت, ئەمەش پیلانى سێقۆڵى عێراق و تورکیا و ئێرانە، جێگەى داخە کەوا داگیرکەرانى کوردستان بۆ لێدانى بزاڤى رزگاریخوازى کوردستان سەرەڕاى جیاوازییەکان یەکدەگرن، بەڵام لایەنە سیاسییەکانى کوردستان یەکگرتوو نین بەرامبەر ئەو مەترسییانە.

- حزب و لایەنە سیاسییە وڵاتپارێزەکانى کوردستان ...
- رێکخراوو سازییەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ...
بێگومان دڵناین کەوا لە بەرامبەر ئەو هێرشە وەحشیگەرانەیەدا شەڕڤانانی YPG و YPJ بەرخودانێكی بێوێنە دەنوێنن و بەرەڤانى لە عفرین دەکەن و وەک بەڵێنیانداوە تا دواهەناسە بەرەڤانی دەكەن، بەڵام ئەو رەوشەى کەوا رووبەڕووى عفرین بۆتەوە لەهەموو لایەکمان دەخوازێت بێدەنگ نەمێنین و هەموو هەولێكمان بخەینە گەڕ و هەموو رێگایەك بگرینەبەر و فشاری مەدەنییانە دروست بكەین بۆئەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای خەڵكی ( عفرين )ەوە بێن و لەو مەرگەساتە چاوەڕوانکراوەدا رزگاریان بكەن.
لێرەوە بانگ لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى و تەواوى رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کەوا بە هاناى خەڵکى (عفرین)ەوە بێن و بێدەنگ نەمێنن، ناكرێ‌ لەوێ‌ شارێك ببێتە گۆڕستان و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتیش سەیرکەر بێت، بێدەنگبوونى نەتەوە یەکگرتووەکان UN و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بەرامبەر هەڕەشەو هێرشەکانى سەر گەلى کوردستان پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەى جیهانى مافى مرۆڤ و تەواوى پرەنسیپ و بەها دیموکراتییەکان دەخاتە ژێر پرسیارو پوچیان دەکاتەوە، بۆیە ئەگەر کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى رێز لە مرۆڤ دەگرێت پێویستە مرۆڤى کوردستان لەو هەڕەشەو هێرش و مەترسییانە بپارێزێت کەوا رووبەڕوویان بۆتەوە.

- سەرکەوێ ئیرادەى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- مردن و رووڕەشى بۆ داگیرکەرانى کوردستان.

غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
٢٠ / ١ / ٢٠١٨

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌