رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - ئه‌وروپا

نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ له‌شاری دانهاخ له‌هۆڵه‌ندا-ئه‌وروپا به‌شداری سه‌مینارێك به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حیزبه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ 24-12-2017 به‌ڕێز فه‌خره‌دین زیاره‌تی  نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ ئه‌وروپا لەسەر بانگھێشتی کۆمەڵەی پشتگیری hak- par لە ئەوروپا به‌شداری سه‌مینارێك له‌ژێر ناونیشانی ( ڕەوشی باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دوای ڕیفراندۆم ) به‌ به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و کەسایەتییە کلتووری و میدیاییەکان و نوێنه‌رانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بوو، سه‌میناره‌كه‌ ماوه‌ی سێ كاتژمێر خایاند و تیایدا گفتوگۆی چڕوپڕ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و لێكه‌وته‌كانی ریفراندۆم و ده‌ره‌نجام و هه‌ڵوێسته‌كان و دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستان  و دژایه‌تی ئه‌م پرسه‌ له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان و هۆكاره‌ ناوخۆیی و ئه‌قلیمییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تیشكیان خرایه‌ و سه‌رو ریفراندۆم به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی و مێژووییه‌ بۆ گه‌ڵی كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ كوردستان هه‌نگاوی زیاتر بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌نێت و یه‌كریزی و یه‌كگوتاری تاكه‌ هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو مافه‌كانی بگات، لە دوماھیدا سه‌میناره‌كه‌ گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و هه‌موو لایه‌ك كۆك سووربوون له‌سه‌ر به‌دیهێنانی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ره‌واكانی گه‌لی كوردستان. 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌