رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ سلێمانى:

ڕۆژى ٨ / ١٢ / ٢٠١٧، سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى کۆبوونەوەى فراوانى حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکانى باشوورى کوردستان کەوا ئەندامن لە KNK بوو، کە لە شارۆچکەى دوکانى سەر بە پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا داوایکرد کەوا لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لە یەکتر نزیکببنەوەو هاوکارى یەکتر بکەن.
غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK، ئامادەى کۆبوونەوەى فراوانى حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکانى باشوورى کوردستان کەوا ئەندامن لە کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان KNK بوو، کە لە شارۆچکەى دوکانى سەر بە پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو، زۆر بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان (د. رێبوار رەشید هاوسەرۆکى KNK و فاروق جەمیل راوێژکارى هاوسەرۆکانى KNK و ژمارەیەک لە ئەندامانى کۆنسەى رێڤەبەرى KNK) پێشوازیکران، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK، لە کۆبوونەوەکەدا روانينى YNDK سەبارەت بە بارودۆخى کوردستان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و تیشکى خستەسەر رەوشى سیاسى کوردستان و باسى لە مەترسییەکانى هەڕەشەو پیلانى داگیرکەرانى کوردستان كردو، داوایکرد کەوا هێزە سیاسییەکان و گەلى کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو هەڕەشانە یەکڕیزبن و کار بۆ یەکێتى کوردان بکەن و، وتى: (بۆ پاراستنى دەسکەوتەکانى گەلەکەمان لە باشوور و، بۆ رووبەرووبوونەوەى هەڕەشەى داگیرکەرو دوژمنانى کوردستان لە یەکتر نزیکبوونەوەى لایەنە سیاسییەکان و گەلى کوردستان زۆر بە پێویست دەزانین، ئەم رەوشە لە هەموو لایەكمان دەخوازێت كار بۆ یەكێتی كوردان بكەین و زياتر لەیەکدى نزیکببینەوە.)، هەرەها ئاماژەى بە پرۆسەى ئەنجاندانى ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیى کوردستان کرد و، وتى: (گەلەمان لە باشوورى کوردستان رۆژى ٢٥ / ٩ / ٢٠١٧ لەڕێى ئەنجامدانى پرۆسەى ریفراندۆم بڕیارى لە چارەنووسى خۆیدا و سەربەخۆیى هەڵبژارد نەک مانەوە لە چوارچێوەى عێراقدا، ئەم هەنگاوەى گەلەکەمان لە باشوورى کوردستاندا وەرچەرخانێکى مێژوویى گرنگە و پێویستە هەموو لایەکمان لەسەر ئاستى کوردستانى مەزن و رەڤەندى کوردستان لە دەرەوەى وڵات پشتیوانى لە هەنگاوە مەزنەى باشوورى وڵات بکەین.)، لە درێژەى قسەکانیدا ئەوەشى وت: (بێگومان ئەم پیلان و هەڕەشانەى کە لەسەر گەلى کوردستان و ئەزموونەکەى بەڕێوەدەچێت، پیلانێکى ناوچەیى بەرنامە بۆ دارێژراوى گەورەیە دژ بە گەلى کوردستان، ئەم پیلانانە دەمێکە کارى لەسەر دەکرێت و هەوڵى جێبەجێکردنى دەدرێت، هەموو لایەک باش دەمانزانى دواى شەڕى داعش هێزە عێراقییەکان رووى چەکەکانیان لە کوردستان دەکەن، ئەنجامدانى ریفراندۆم بۆ رێگرتن بوو لەو پیلانانە، ئەو پیلانانە بەر لە ریفراندۆم هەبوون، واتە ئەوەى ئەمڕۆ لە کوردستان و ناوچەکە دەگوزەرێ پیلانێکى پێشوەختە بووەو سەرکردایەتى گەلى کوردستان درکى بەو پیلانە کردووە بۆیە بڕیارى ئەنجامدانى ریفراندۆمى داوە.).
غەفوور مەخموورى نەبوونى عەدالەتى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابوورى و قۆرخکردنى هەموو کایەکانى ژیان لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە بە سەرچاوەو هۆکارى سەرهەڵدانى کێشە ناوخۆییەکانى کوردستان وەسفکرد و، وتى: (نەبوونى عەدالەتى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابوورى و پەراوێزخستنى بەشێکى زۆرى لایەنە سیاسییەکان لە پرۆسەى سیاسى و بڕیاروەرگرتن لە کوردستان و، قۆرخکردنى هەموو کایەکانى ژیان لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەکان بۆتە هۆى دووبەرەکى و لێکترازانى سیاسى و کۆمەڵایەتى کوردستان، پێویستە ئەم خاڵە بەهەند وەربگیرێت و چارەسەر بکرێت، چارەسەرکردنى ئەم گرفتە کلیلى کردنەوەى زۆربەى دەرگا داخراوەکانەو فاکتەرێکى بەهێزیشە بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان، بۆ ئەمەش پێویستیمان بە بڕیارى سیاسى بوێرانە و خۆنەویستانە هەیە.).
مەخموورى بۆ دەربازکردنى رەوشى ئاڵۆزى ئێستاى باشوورى کوردستان یەکڕیزى و یەکدەنگى گەلى کوردستانى وەک دەرمانى هەموو دەردەکان وەسفکرد و، وتى: (تەنهاو تەنها یەکڕیزى و یەکدەنگیمان دەردەکانمان دەرمان دەکەن و لە سەرکەوتن نزیکمان دەکەنەوە، بۆیە لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە وەک چۆن دوژمن و داگیرکەرانى کوردستان بە جیاوازى ئایدۆلۆژى و بەرژەوەندییەکانییان لەدژى ئێمە یەکیان گرتووە، پێویستە ئێمەش بۆ پاراستنى خۆمان و بەرگرتن لە هەڕەشەکان یەکبگرین و رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەییمان بکەین و جلى تەنگى حزبایەتى فڕێبدەین.).
شایانى باسە دواى شرۆڤەکردنى رەوشى سیاسى کوردستان، چەند بڕیارێک وەرگیران بۆ کارو خەباتى داهاتووى KNK بۆ هەوڵدان بۆ رێکخستنەوەو یەکخستنەوەى ناوماڵى کوردستان و، بۆ ئەم مەستەش چەند لیژنەیەک پێکهێنران.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌