رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣ / ١٢ / ٢٠١٧، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی نوێنەرایەتى پارتى ئازادى کوردستان PAK ى لە شارى هەولێركردو، سەبارەت بە بارودۆخى سیاسى کوردستان و پەیوەندى نێوان هەردوو لا گفتوگۆیان کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ يەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتیى پارتى ئازادى کوردستان PAK ى لە شارى هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( ئۆرهان کایا جێگرى سەرۆکى PAK و كامەران گوندکى ئەندامى سەرکردایەتیى PAK) پێشوازی كران، لەدیدارەكەدا باسیان لە دەستدرێژییەکانى ئەم دواییەى حەشدى شەعبى و هێزە عێراقییەکان بۆ سەر باشوورى کوردستان و دەستدرێژییەکانى توركيا بۆ سەر پەرلەمانتاران و سیاسەتمەداران و سەرۆکى شارەوانییەکانى باکوورى كوردستان کردو ئەو هێرش و دەستدرێژییانەى عێراق و تورکیایان شەرمەزارکرد، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ بەرخودانى باکوورى کوردستان راگەیاند، هه‌ر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، لەم پێناوەشدا بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیى وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان باسى لێوەکرا، شایانى باسە لە دیدارەكەدا هەڤاڵانى PAK سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDKراگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نەتەوەییەكان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌