رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٩ / ١١ / ٢٠١٧، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی كۆنسڵخانەی گشتیی فەلەستینی لە هەولێر كردو، ئامادەی رێوڕەسمی رۆژر جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین بوو و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست.
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان ( قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK ) سەردانی كۆنسڵخانەی گشتیی فەلەستین_یان لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتی و كارمەندانی كۆنسڵخانەوە پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی رۆژی جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان كۆنسڵی گشتیی و ستافی كۆنسڵخانە راگەیاندو هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست و، لەبەرامبەردا كۆنسڵی گشتیی فەلەستین خۆشحاڵی خۆیانی بۆ ئەو سەردانە ده‌ربڕی و سوپاسی هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر پرسی رەوای گەلی فەلەستین و هیوای خواست كه‌وا هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و كوردستان به‌ مافه‌ ره‌واكانی خۆیان بگه‌ن.
له‌دوا ته‌وه‌ری دیداره‌كه‌شدا باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی فەلەستین و كوردستان و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەل كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌