رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٧ / ١١ / ٢٠١٧، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی شاندێکى پارتى پارێزگارانى دیموکراتى كوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK )، پێشوازیكرد لە شاندێکى پارتى پارێزگارانى دیموکراتى كوردستان كە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (د. عەبدوڵڵا حەسەن و سامى سورچى ئەندامانى دەستەى سەرۆکایەتیى پارتى پارێزگارانى دیموکراتى كوردستان)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و هێرش و دەستدرێژییەکانى حەشدى شەعبى و سوپاى عێراق بۆ سەر کەرکوک و خانەقین و توزخورماتوو و مەخموورو شنگاڵ و زوممار و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، ئیدانەى هێرشەکەیان کردو بەهێرشێکى ناڕەوا بۆ سەر گەلى کوردستان وەسفيانکردو، بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەکان جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌