رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٥ / ١١ / ٢٠١٧، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتى و شاندێکى باڵاى حیزبى دیموکراتى کوردستان كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاحەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاكر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەڵى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK )، پێشوازیكرد لە شاندێکى باڵاى حیزبى دیموکراتى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ( مستەفا مەولودى سکرتێرى گشتیى حیزب و عومەر باڵەکى ئەندامى دەفتەرى سیاسى و برایم زێوەیى و کوروش نوسرەتى و سوهیلا قادرى ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى)، لەدیدارەكەدا باسیان لە دەستدرێژییەکانى ئەم دواییەى حەشدى شەعبى و هێزە عێراقییەکان بۆ سەر باشوورى کوردستان کردو ئەو هێرش و دەستدرێژییانەى عێراقيان شەرمەزارکرد، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە کارو خەباتى نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتى کوردستان کرا و، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژهەڵاتى کوردستان راگەیاند، هه‌ر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، لەم پێناوەشدا بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیى وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان باسى لێوەکرا، شایانى باسە لە دیدارەكەدا شاندى حیزبى دیموکراتى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نەتەوەییەكان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌