رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا _ هه‌ولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ يەکشەممە ٢٢ـی ١0ـی ٢٠١٧ سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادەى کۆبوونەوەى فراوانى حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بوو، سه‌باره‌ت به هێرش و دەستدرێژییەکانى عێراق بۆ سەر کوردستان و ‌بارودۆخى سياسى كوردستان و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆيانكرد.
پێشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ يەکشه‌ممه‌‌، غه‌فوور مه‌خموورى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK به‌نوێنه‌رايه‌تى YNDK ئاماده‌ى کۆبوونەوەى فراوانى حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بوو، کەوا تایبەت بوو بە هێرش و دەستدرێژییەکانى عێراق بۆ سەر کوردستان و ‌بارودۆخى سياسى كوردستان و ناوچه‌كه‌ و، لەم روانينى خۆى بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
پاشان سكرتێرو نوێنه‌رى حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان وێڕای پێزانینیان بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە ، تەئکیدیان کردەوە کە خەڵکی کوردستان بە یەکڕیزی و یەک ئیرادەییەوە داکۆکی لە مافەکانی خۆی دەکات. تەئکیدیشیان کردەوە کە ئێستا گەلەکەمان خاوەنی بڕیار و ئیرادەی خۆیەتی و ئەوە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی چەندین ساڵەی گەلەکەمانە و لەژێر هیچ گوشارێکدا دەستبەرداری نابین.
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK لە کۆبوونەوەکەدا جەختى کردەوە سەر یەکڕیزى و یەکهەڵوێستى تەواوى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و، پشتیوانى بۆ هەر هەنگاوێک بۆ پاراستنى کوردستان راگەیاند و، وتى: ( ئەمە ئەڕکێکى نەتەوەیى و نیشتمانییە و پێویستە هەموو لایەکمان هاوکاربین بۆ پاراستنى کوردستان لەو هەڕەشانەى رووبەڕووى دەبنەوە)، هەروەها بۆ رێکخستنەوەو یەکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان پێشنیارى پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى کوردستان)ى کرد، لەهەمان کاتدا بۆ بەدواداچوون و بەکردەییکردنى ئەنجامى ریفراندۆم پێشنیارى پێکهێنانى ( بۆردى سەربەخۆیى کوردستان)ى کرد.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا لایەنە سیاسییەکان لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستى خۆیان بۆ ڕاى گشتى خستەڕوو، کە ئەمە دەقەیەکەتی:

راگەیاندنى کۆتایى کۆبوونەوەى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان

پێشنیوەڕۆى ڕۆژى یەکشەممە رێکەوتى ٢٢ / ١٠ / ٢٠١٧ ، ئێمە حزب و لایەنەسیاسییەکانى کوردستان سەبارەت بە بارودۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و هاتنەپێشى ئەگەر و پێشهاتەکان لە شارى هەولێر کۆبووینەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەوردى بارودۆخى ئێستاى هەرێمى کوردستان هەڵوەستەى لەسەرکرا و شرۆڤەکرا و، بیرو بۆچوونەکانمان لەم قۆناغەدا سەبارەت بە رەوشى هەرێمى کوردستان بەم شێوەیەیە:
- هەموو لایەکمان جەختدەکەینەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و، هەر ئەوەش بە زامنى سەرکەوتن و تێپەڕاندنى هەموو کێشەکان دەزانین.
- بەتوندى ئیدانەى هێرشى سەربازى و بڕیارە سیاسى و ئابوورییەکانى حکومەتى عێراق دەکەین و رەتیاندەکەینەوە، کەوا دەرهەق بە هەرێمى کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێم ئەنجامدراون، ئەم هێرش و بڕیارانەى عێراق بە نادەستوورى و نادیموکراسى و دژى مرۆڤایەتى دەزانین و لەلایەن تەواوى گەلى کوردستان رەتکراوەن، ئەو کارە سەربازییانەى عێراق نابنە ئەمرى واقیع و کاتین.
- بۆ وەڵامدانەوەى خواستى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و دۆستەکانمان سەبارەت چارەسەرى کێشەکان لەگەڵ حکومەتى عێراق بە رێگاى دیالۆگ، ئێمە هەموو کات خوازیارى دیالۆک بووین، بەڵام لایەنى عێراق مەنتقى سەربازى هەڵبژاردووە، لێرەوە بە هەموو لایەکى رادەگەیەنین کەوا ئامادەى دیالۆگى بێ مەرجین لەسەر بنەماى دەستوور و دوور لە فەرزکردنى سیاسەتى ئەمرى واقیع و هێرش و غروورى سەربازى، پێویستە عێراق لەسەر بنەماى داننان بە مافەکانى گەلى کوردستان بێتەسەر مێزى دیالۆگ، بۆ ئەم بابەتش حکومەتى کوردستان نوێنەرایەتى گەلى کوردستان دەکات.
- ئێمە لایەنەسیاسییەکان یەتوندى هەر هەنگاوو ئاراستەیەک بەمەبەستى زیندووکردنەوەى دوو ئیدارەیى رەتدەکەینەوەو، پێویستە هەرێمى کوردستان بە یەکگرتووى بچێتە ناو هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ حکومەتى عێراق.
- ریفراندۆمى گەلى کوردستان مافێکى دەستوورى و یاسایى گەلى کوردستانە و دەستبەردارى نابین و پێویستە عێراق و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لەسەر ئەو مافە گەلى کوردستان سزا نەدەن.
- لێرەوە داوا لە تەواوى دەزگاکانى راگەیاندنى حزبى و سەربەخۆ دەکەین خۆیان دوور بگرن لە زمانى زبر و وروژاندن، پێویستە بە ئەمانەتەوە هەواڵ و رووداوەکان بگوازنەوە، پارێزگارى لە یەکڕیزى و ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى بکەن.
- لەکۆتاییدا سڵاوو دروود بۆ گیانى پاکى تەواوى شەهیدانى کوردستان بەگشتى و قوربانیانى کەرکوک و دووزخورماتوو و خانەقین بەتایبەتى دەنێرین و، بەرخودانى پێشمەرگە قارەمانەکانى کوردستان بەرز دەنرخێنین و سڵاوو رێزمان بۆیان هەیە و، سڵاوو رێزو خۆشەویستى بۆ تەواوى ئەو خوشک و برایانەمان دەنێرین کەوا بەزۆر لەلایەن هێزە عێراقییەکان دەربەدەرکراون.
- سەرکەوێ ئیرادەى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.

پارت و لایەنە سیاسییەکان:
1- پارتى دیموکراتى کوردستان
2- یەکێتى نیششتمانى کوردستان
3- حزبى شیوعى کوردستان
4- یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
5- حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان
6- حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
7- پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان
8- بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان
9- یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان
10- پارتى پارێزگارانى کوردستان
11- حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان
12- بزووتنەوەى رزگارى دیموکراتى کوردستان
13- بزووتنەوەى ئاشتیخوازانى کوردستان
14- پارتى پارێزگارانى دیموکراتى کوردستان
15- پارتى نەتەوەیى کوردستان
16- بزووتنەوەى گردبوونەوەى سریان
17- حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن
18- یەکێتى بێت نەهرێنى نیشتمانى
19- حزبى دیموکراتى کلدان
20- ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدان
21- رابتەى کلدانى جیهانى
22- حزبى نیشتمانى ئاشوورى
23- بزووتنەوەى مەسیحى دیموکراتى سەربەخۆ
24- پارتى گەشەپێدانى تورکمان
25- پارتى دیموکراتى تورکمان لە کوردستان
26- کۆمەڵەى لیبرالى تورکمان
27- کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان
28- پارتى نیشتمانى تورکمان
29- یانەى ئۆچاغى تورکمان
30- بزووتنەوەى دیموکراتى تورکمان
31- پارتى چاکسازى تورکمان
32- بەرەى شەرعى تورکمان

٢٢ / ١٠ / ٢٠١٧
هەولێر _ کوردستان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌