رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

- جەماوەرى خۆڕاگرو تێکۆشەرى کوردستان ...
- کەس و کار و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
وەک هەموو لایەک ئاگادارن بەرەبەیانى رۆژى ١٦ / ١٠ / ٢٠١٧ میلیشیاکانى حەشدى شەعبى و سوپاى عێراق هێرشێکى دڕندانەیان کردە سەر کەرکوک و توزخورماتوو و خانەقین و شنگاڵ و مەخموور، ئەوەش بووە هۆى ئاوارەبوون و دەربەدەربوونى هەزاران هاوڵاتى سڤیل، میلیشیاکانى حەشدى شەعبى و سوپاى عێراق چەندین تاوانیان دژ بە هاوڵاتییان ئەو شارو شارۆچکانە ئەنجامدا، هەر لە دەربەدەرکردنى هاوڵاتیانى سڤیل تا دەگاتە کوشتن و ماڵ سوتاندن و تاڵانکردنى ماڵ و سامانى خەڵک، ئەمەش ئەوەى وەدەردەخات کەوا دەسەڵاتدارانى ئێستاى عێراق دەیانەوێ هەمان سیاسەتى هەلەى حکومەتەکانى پێشووى عێراق دووبارە بکەنەوە، ئێمە وەکو یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەتوندى ئەو هێرش و پەلامارو دەستدرێژییانەى حکومەتى عێراق بۆ سەر ئەو ناوچانەو هاوڵاتیانى سڤیل ئیدانە و مەحکووم دەکەین و، رایدەگەیەنین وەک هەمیشە پێشمەرگەى پاراستنى دەسکەوتەکانى گەلەکەمان دەبین.
لێرەوە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان UN و ئەنجوومەنى ئاسایش و هێزەکانى هاوپەیمانان و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەکەین بەهاناى گەلى کوردستانەوە بێن و بەرامبەر بەو هێرش و دەستدرێژییانەى عێراق بۆسەر خەڵکى کوردستان بێ وەڵام نەمێنن.
- هێزو لایەنە سیاسییە وڵاتپارێزەکانى کوردستان ...
ئەم پیلان و هەڕەشانەى لەسەر گەلى کوردستان و ئەزموونەکەى بەڕێوەدەچێت، پیلانێکى ناوچەیى گەورەیە دژ بەگەلى کوردستان، بۆیە بۆ وەستانەوە بەڕووى ئەو پیلان و هەڕەشانە لەسەر هەموو لایەکمانە یەکدەنگ و یەکڕیز بین و ناوماڵى کوردستان بەزووترین کات رێکبخەینەوە، ئەمەش ئەڕکى بەپەلەى نەتەوەیى و نیشتمانى هەموو لایەکمانە و، پێویستە بەجدى کارى بۆ بکەین، لەم پێناوەدا داوا دەکەین کەوا سەرکردایەتیى سیاسیى کوردستان بەزووترین کات کۆبوونەوەى فراوانى تەواوى حیزب و لایەنەکانى کوردستان ئەنجامبدات و بڕیارى پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەکان و پاراستنى دەسکەوتەکانى گەلى کوردستان وەربگرێت.
هەروەها داوا لە تەواوى گەلى کوردستان و دەزگاکانى راگەیاندنى کوردستان دەکەین، بۆ پاراستنى یەکڕیزى و یەکدەنگى گەلەکەمان خۆیان لە زمانى زبر بپارێزن و، ببنە هەوێنى گیانى تەبایى و یەکڕیزى، کە ئەمەش باشترین چەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلان و هەڕەشەکانى ناحەزو دوژمنانى کوردستان.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- سڵاوو رێز و خۆشەویستى بۆ تەواوى پێشمەرگە قارەمانەکانى کوردستان.
- مردن و رووڕەشى بۆ دوژمن و ناحەزانى کوردستان.
- سەرکەوێ ئیرادەى گەلى کوردستان بۆ هێنانەدى کوردستانێکى ئازاد و سەربەخۆ.

غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١٩ / ١٠ / ٢٠١٧ هەولێر _ کوردستان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌