رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٢ / ١٠ / ٢٠١٧، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانی كردو، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵ (فاخیر نانه‌كه‌لی كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانیYNDK )، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان_یان لە شاری هه‌ولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مام خدر روسى سكرتێرى بزووتنەوەو نەهرۆ عاڵڵایى و هاوڕێ قەهار ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنەوە)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارێکى برایانەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بۆ یەكدەنگی زیاتر و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان باس لە گرنگى پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى کرا و، هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەى پێکهێنانى هەر ئەنجوومەنێک ئەگەر نوێنەرى تەواوى لایەنە سیاسییەکان نەگرێتەخۆ دەبێتە کۆبوونەوەى حیرب و لایەنە سیاسییەکان نەک ئەنجوومەنێکى سیاسى، هەروەها دەبێتە هۆکارێکیش بۆ زیاتر لەیەکترازانى ناوەندى سیاسى کوردستان، سەبارەت بە پرسى ئەنجامدانى ریفراندۆم هەردوو لا جەختیان لەوە کردەوە کەوا پێویستە رێز لە ئیرادەى دەنگدەران بگیرێت و هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتیوانبن و کار بۆ سەرخستنى قۆناخەکانى دواى ریفراندۆم بکەن و ئەم پرسە وەکو پرسێکى نەتەوەیى و نیشتمانى ببینن و لەم پێناوەشدا بەرژەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بخەنە سەرووى هەر بەرژەوەندییەکى دیکە.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌