رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی....

به‌ڕێزان مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان...

بەبۆنەی كۆچی دوایی به‌رێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركرده و سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌، پرسه‌ و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كه‌سوكار و هاوخه‌بات و هاوڕێیان و، مه‌كته‌بی سیاسيی و ئەندام و لایەنگرانی یه‌كێتی نیشتمانيی كوردستان و تێكڕای گه‌لی كوردستان‌ ده‌كه‌ین.

كۆچی ناواده‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌ بزاڤی سیاسی و نیشتمانی كوردستان و عێراق دروستكرد, مام جه‌لال وه‌ك سه‌ركرده‌ و سه‌رۆككۆمار و سكرتێری گشتیی YNK و سیاسه‌تمه‌دارێكی گه‌وره‌، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی دیار و كه‌سایه‌تیه‌كی خۆشه‌ویست بوو لای جه‌ماوه‌ر و گه‌ڵانی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌گشتی, هه‌میشه‌ له‌خه‌بات و تێكۆشاندا بوو، بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان, به‌رده‌وام  كاری بۆ پێكه‌وه‌ ژیان و ئاشتی و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌و لایه‌نه‌كانى كوردستان و عێراق ده‌كرد و جێ په‌نجه‌ی له‌خه‌باتی گه‌له‌كه‌ی گه‌وره‌یه‌ و به‌زیندوویی له‌ دڵی گه‌لی كوردستان و گه‌ڵانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌, له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا په‌یامی هاوخه‌می‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و كه‌سوكار و هاوڕێیان و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانيی كوردستان‌ ده‌كه‌ین و خوای گەورە مام جه‌لال بە بەهەشتی بەرینى شاد بكات و سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات.

                 انا لله وانا الیه راجعون

 

مه‌كته‌بی سیاسی

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

3-10-2017

هه‌ولێر/ باشووری كوردستان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌