رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

براى بەڕێزمان کاک کۆسرەت رەسووڵ جێگرى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نیشتمانى کوردستان
خوشکى بەڕێزمان خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەڤاڵ و هاوسەرى مام جەلال تاڵەبانى
برایانى بەڕێز لە مەکتەبى سیاسى و ئەنجوومەنى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان
برایانى بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانى و کاک باڤێڵ تاڵەبانى
سڵاوێكی برایانەی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەرى ناسراوى گەلەکەمان (مام جەلال تاڵەبانى)ى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نیشتمانى کوردستان-مان پێگەیشت و، ئەم هەواڵە لە ناخەوە خەمبارى کردین، بێگومان بە کۆچى دوایى تێکۆشەرێکى ناسراوى وەکو (مام جەلال) نەک تەنها یەکێتى نیشتمانى کوردستان بگرە سەرجەم بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان زیانێکى مەزنى بەرکەوت، بەشێکى ئەم زیانەش تەنها بە پاراستنى یەکڕیزى نێو یەکێتى نیشتمانى کوردستان قەرەبوو دەکرێتەوە، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەى بەڕێز و بنەماڵەى سەربەرزى (مام جەلال) دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون.
برای دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٣ / ١٠ / ٢٠١٧ هەولێر _ کوردستان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌