رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا_ قامشلۆ:
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى ٢٧ / ٩ / ٢٠١٧ سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی هاوسەرۆکى کانتۆنى جزیرە كردو, باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان باشوورو رۆژئاواى کوردستان کرد.
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە گوندى (تل علو)ى سەر بە دەڤەرى قامشلۆ لە رۆژئاواى کوردستان سەردانی دۆستى دێرین بەڕێز (شێخ حمێدى دەهام ئەلهادى هاوسەرۆکى کانتۆنى جزیرە)ى كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بەڕێز ( شێخ حوسێن ئەلڕاشد سەرۆکى ئەنجوومەنى رەققە) و فەرماندەو ئەفسەرانی هێزەکانى (الصنادید) پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشى سیاسى باشوور و رۆژئاواى کوردستان و سوریا کرد و، جەختیان کردەوە سەر یەکڕیزى و هاوخەباتى تەواوى پێکهاتەکان بۆ زیاتر چەسپاندنى دەسکەوتەکانى رۆژئاواى کوردستان، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باسیان لە چۆنیەتى پتەوکردنى پەیوەندى و هاوکارى نێوان باشوور و رۆژئاواى کوردستان کرد.
لە دوا تەوەری دیدارەکەشدا باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەردوو لا کرد.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌