رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

بەڕێزان كاك ساڵح موسلم و خاتوو ئاسیا عەبدوڵڵا هاوسەرۆكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD
بەڕێزان ئەندامانی كۆنگرەی حەوتەمی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD
سڵاوێكی گەرم ...
بەڕێزان، بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی ئازیزو خۆشەویست دەكەین، بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی حەوتەمی پارتە تێكۆشەرەكەتان PYD و، هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازین و ئومێد دەكەین ئەم كۆنگرەیەتان ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و خاڵی وەرچەرخان و سەركەوتنی زیاتر لە پێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
بەڕێزان، كۆنگرەكەتان لە كاتێكدا دەبەسترێت كە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت باشوور و رۆژئاوای كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنە پێشی زۆر ئەگەرو پێشهات دەكرێت، بۆیە لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە كار بۆ یەكێتی كوردان بكەین، بۆئەوەی وەك ژمارەیەكی بەهێزی نێو هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە بوونی كاریگەری خۆمان بسەلمێنین و، كار بۆ وەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانمان بكەین, بەباوەڕی ئێمە لەم پێناوەدا بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی لەسەر ئاستی كوردستانی مەزن دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕێزیمان, بێگومان یەكڕیزی و یەكێتیمان زامنی سەركەوتنمانە, بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا تێبكۆشین.
لێرەوە، سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژئاوای كوردستان دەكەین و بە چاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، رێزو حورمەتمان بۆ ماڵباتی شەهیدان هەیە و هیوای زووچاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین و، چاوی یەكە یەكەی كچ و كوڕە شەڕڤانەكانی YPG و YPJ ماچ دەكەین و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتر بۆ هەموو لایەكتان دەخوازین.
لە كۆتاییدا دووبارە هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
برای دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
26 / 9 / 2017 هەولێر _ كوردستان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌