رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١ / ٦ / ٢٠١٧ ، سکرتێرى گشتیى YNDK بە سەرۆکایەتى شاندێکى باڵاى YNDK ئامادەى رێوڕەسمى بەخاکسپاردن و پرسەى تێکۆشەرى ناسراو خوالێخۆشبوو عەزیز محەممەد بوو، پرسە و سەرەخۆشى خۆیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو و هەردوو حزبى شیوعى کوردستان و عێراق راگەیاند.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بە یاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK )، ئامادەى رێوڕەسمى بەخاکسپاردنى تێکۆشەرى ناسراو خوالێخۆشبوو عەزیز محەممەد سکرتێرى پێشووترى حزبى شیوعى عێراق بوون، کەوا لە گۆڕستانى شەهیدانى حزبى شیوعى عێراق لەشارى هەولێر بەڕێوەدەچوو.
شایانى باشە هەمان شاندى YNDK پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ئامادەى پرسەى خواڵێخۆشبوو بوون، کەوا لە مزگەوتى جەلیل خەیات لە شارى هەولێر بەڕێوەدەچێت، ئەمەو شاندى YNDK بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان رائید فەهمى سکرتێرى حزبى شیوعى عێراق و د. کاوە مەحموود سکرتێرى حزبى شیوعى کوردستان و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو و ئەندامانى سەرکردایەتى هەردوو حزب پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو و هەردوو حزبى شیوعى کوردستان و عێراق راگەیاند و هیواى خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌