رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:  

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 1 / 6 / 2017، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نیشتمانیى كوردستانی كردو، 42 ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مه‌كته‌بی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتی و فاخیر نانه‌كه‌لی كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK )، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نیشتمانى كوردستان_یان لە شاری هه‌ولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (سەعدى ئەحمەد پیرە و رزگار عەلى ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانى سه‌ركردایه‌تی)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK بەبۆنەی 42 ەمین ساڵیادی دامەزراندنی يەکێتى نیشتمانیى كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان مەکتەبى سیاسى و و سەركردایەتی یەکێتى راگەیاندو، باسی له‌ رۆڵ و پێگه‌ی یەکێتى نیشتمانیى کوردستان له‌ بزاڤی رزگاریخوزازی نیشتمانی كوردستان كرد و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردن و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، لەبەرامبەردا مەکتەبى سیاسى وسەرکردایەتى يەکێتى سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی YNDK یان كرد. دواتر جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان باسیان لێوه‌ كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌