رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25-4-2017 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌چه‌ند هێرشێكی دڕندانه‌دا بنكه‌ و باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ و گەریلا و شه‌ڕڤانانیان له‌ چیای شنگال و چیای قه‌ره‌چووغی سه‌ربه‌ناوچه‌ی دێریكی رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد و له ‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤان شه‌هید و برینداربوون.

 بۆردومانكردنی ئه‌م ناوچانه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی توركیا، ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی و دوژمنكاری ده‌وڵه‌تی توركیا دژ به گەلى‌ كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ و له‌هه‌مان كاتدا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی كوردستان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌، توركیا هه‌موو كات دژی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی بووه‌ و ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ توركیا كۆمه‌ڵكوژی له‌دژی كورد ئه‌نجامده‌دا‌.

 ئێمه‌ له ‌یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و به‌كارێكی شه‌ڕانگێزی ده‌زانین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو دونیا ئاگاداره‌ پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانان له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ شه‌ڕی تاقمی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن و بوونه‌ته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی شكست و شكاندنی داعش له‌هه‌موو به‌ره‌كانی چه‌نگه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ بانگ لە تەواوى رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین سنورێك بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا دابنێن و،لێنه‌گه‌ڕێن توركیا جارێكی دیكه‌ سنووری كوردستان ببه‌زێنی و ناوچه‌ كوردییه‌كان له‌فرۆكه‌كان و ئه‌رته‌شی توركیا قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا رۆژ له‌دوای رۆژ سیاسه‌تی داگیركارانه‌ی زێتر و فراوانتر ده‌كات و، هیچ كات ده‌ست له‌ سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزی و دژایه‌تی گه‌لی كوردستان هه‌ڵناگرێ.

 لێرەوە پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان راده‌گه‌یه‌نێن و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و داوا له‌هه‌موو هێزو لایه‌نه كوردستانیه‌‌كانیش ده‌كه‌ین به‌زووترین كات له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌رجه‌م هیزو لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هه‌ر چی كێشه‌ و گرفت هه‌یه‌ له‌نێوانیان به‌گیانێكی برایانه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌ باشوور و رۆژئاوا بكه‌ین.

- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

- مردن و روو ره‌شی بۆ داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان.

                                        مه‌كته‌بی سیاسی

                                          یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

                                         25 -4-2017

                                        هه‌ولێر - باشووری كوردستان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌