رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

به‌بۆنه‌ی یادی (119) ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی رۆژنامه‌ی كوردستان، جوانترين پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان .

یادی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی‌ كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له‌لایه‌ن میر مه‌دحه‌ت به‌درخان له‌ 22-4- 1898 له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر، وه‌ك ده‌ستپێكی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌ و خاڵى گرنگ و وه‌رچه‌رخانه‌ له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان و جێگه‌ی شانازی ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان و هه‌موو تاكێكی كوردستانه‌.

رۆژنامه‌ی میدیا له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونیه‌وه‌ له‌ ساڵی 1995 تاوه‌كو دوا ژماره‌ی 645 له‌م ژماره‌یه‌وه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی به‌ كاتی رامان گرت و ئێستاش وه‌كو ئاژانسی هه‌واڵی میدیاى ئه‌لیكترۆنی به‌گیانێكی به‌رپرسیارییانه‌ و ئازدانه‌ داكۆكی له‌ ئازادی رۆژناگه‌ری كردووه‌، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌ی و پاڵپشتی له‌ میدیای ئازاد و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی زیاتر بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كات، له‌پێناوی خزمه‌تكردنی ئه‌زموونی باشووری كوردستان و رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و ئه‌ركی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیشه‌ رۆڵی به‌رپرسیارانه‌ی هه‌بێ له‌به‌ره‌وپێشبردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی بواری رۆژنامه‌گه‌ریی به‌قۆناغێكی سه‌خت و دژوار تێپه‌ڕی به‌هۆی كێشه‌ سیاسییه‌كان و قه‌یرانی دارایی و ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستانه‌ی كرایه‌ سه‌ر كوردستان له ‌لایه‌ن تاقمی تیرۆریستی داعش، بۆیه‌ رۆژانه‌ به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ دێته‌ به‌رده‌م بواری رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی به‌جۆرێك سه‌دان رۆژنامه ‌و گۆڤار و بڵاوكراوه ‌و كه‌ناڵ داخران و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ هه‌یه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ى به‌ڕه‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی گه‌یاندووه‌ و بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان خه‌مێك له‌م بواره‌ بخوات و بواری رۆژنامه‌گه‌ری به‌ره‌و پێش ببات.

ئێمه‌ له‌ئاژانسی هه‌واڵی میدیا سه‌ره‌ڕای رێگریی و سه‌ختییه‌كانی به‌رده‌م رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، پێویستیشه‌ په‌ره‌ به‌م بواره‌ بده‌ین و پانتایی ئازادی زیاتر بكه‌ین ره‌خنه‌و كاری رۆژنامه‌گه‌ریی وه‌ك پیشه‌ ته‌ماشا بكه‌ین، ئه‌ویش له‌پێناوی سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و كاریگه‌ری بواری رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌ر كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و به‌ره‌و پێشبردنی هه‌موو بواره‌كانی كوردستان.
له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ جارێكی دیكه‌ پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان ده‌خوازین و سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هید سه‌ربه‌ست مه‌حموود و گشت رۆژنامه‌نووسه‌ شه‌هیده‌كان و رۆژنامه‌نوسه‌ ماندوونه‌ناسه‌كان و هه‌موو قه‌ڵه‌مه بوێر و ئازایانه‌ی له‌پێناوی به‌رده‌وامبوونی كاروانی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردى ژیانی خۆیان ته‌رخان كرد، بۆ سه‌رخستن و گه‌یشتن به‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

ئاژانسی هه‌واڵی میدیا
22-4-2017
هه‌ولێر - باشووری كوردستان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌