رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

س: خه‌ندان- خۆشناو حسێن

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) رایگه‌یاند، ده‌نگی‌ نه‌خێر له‌ریفراندۆمی‌ ده‌ستوریدا نه‌دۆڕاوه‌و كورده‌كان دژی‌ "تاكڕه‌وی و شه‌ڕ و قه‌یووم و قه‌ده‌غه‌كردن وتیان نه‌خێر".

عوسمان بایده‌میر ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی "گه‌لی كورد له‌ژێر مه‌رجی دۆخی نائاسایی نا، به‌ڵكو له‌ ژێر مه‌رجی یاسای‌ نائاساییدا مردنی‌ له‌به‌رچاو گرت و چووه‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و بۆ فاشیزم وتی نه‌خێر".

"له‌شاره‌كانی وه‌كو ئه‌سته‌نبوڵ، ئه‌نقه‌ره‌، ئیزمیر، ئه‌سكیشه‌هیر، ئه‌ده‌نه‌، ئامه‌د، مێردین و وان له‌ 17 شاری گه‌وره‌ خه‌ڵك وتی نه‌خێر و هه‌رگیز نه‌خێر نه‌دۆڕاوه‌"، بایده‌میر وایوت.
باده‌میر باسی‌ له‌وه‌كرد، رێككه‌وتنی ئه‌كه‌په‌ و مه‌هه‌په‌، له‌ دۆخێكی پڕ له‌ بانگه‌شه‌ بۆ ده‌ستخستنی سه‌دا 67 ، به‌ڵام له‌ سه‌دا 50-51 ی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و 24 ملیۆن كه‌س وتیان نه‌خێر.

بایده‌میر ره‌خنه‌ی‌ له‌ كۆمسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان گرت و وتی "كۆمسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردن بووه‌ته‌ لایه‌نگری لایه‌نێك".

به‌وته‌ی‌ بایده‌میر، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هیوا به‌خش بووه‌ و "هاوپه‌یمانی شه‌ڕ" تێكچووه‌.

دوێنێ لە كێبەڕكێیەكی سەختدا لەسەدا 51.3 ی خەڵكی توركیا لەریفراندۆمێكدا بە "بەڵی"  دەنگیاندا بە گۆڕانكاری دەستوری توركیا و بەوەش سیستمی سەرۆكایەتی لەو وڵاتە  پەسەندكرا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی توركیا، لە كۆی زیاتر لە  58 ملیۆن دەنگدەری  تورك لەسەدا 51.18 ی خەڵكی ئەو وڵاتە بە بەڵی  دەنگیانداوە و لەسەدا 48.82 بە "نەخێر"  دەنگیانداوە بۆ  گۆڕانكاری دەستووریی ئەو وڵاتە.

دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕاپرسییەكە، پارتی دادو گەشەپێدانی فەرمانڕەوا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، سەركەوتنی خۆیان لە ریفراندۆمەكەدا ڕاگەیاند.

ئەردۆغان ڕایگەیاند 25 ملیۆن دەنگدەر بەبەڵی دەنگیانداوە و  بەوەش سیستمی پەرلەمانی ئەو توركیا دەگۆڕێت بۆ سەرۆكایەتی و  ئەردۆغان دەسەڵاتێكی فراوانی دەبێت و پۆستی سەرۆك وەزیران لەو وڵاتە نامێنێت.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌