رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ ئاشكرایكرد به‌مه‌به‌ستی وردبینی فایلی گه‌نده‌ڵی 77 وه‌زیرو په‌رله‌مانتاریان راده‌ستی تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌ربه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی سه‌ر به‌رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌، مه‌له‌فی 13 وه‌زیرو 64 په‌رله‌مانتارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌تێوه‌گلان به‌گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ تۆمه‌تباركراون.

راشیگه‌یاند: تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ هاوكاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق ده‌كه‌ن، له‌ئاشكراكردنی مه‌له‌فه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ دزراوو ئاودیو كراوه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: چۆنێتی وردبینی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ پاره‌ی ده‌وڵه‌تیان بۆ پرۆژه‌كان لایه‌و تائێستا پرۆژه‌كان ته‌واو نه‌كراون یاخود چه‌ند ساڵێكه‌ كاركردن تێیاندا راگیراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: تیمه‌كه‌ له‌ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خستۆته‌گه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌پاره‌ی دزراو ئاودیوكراو له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ حكومه‌ت كه‌ بڕی (3.2) ملیار دۆلاره‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد: مه‌له‌فه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ره‌وتی سه‌در بریتین له‌ (به‌ها ئه‌عره‌جی و حاكم زاملی و مه‌ها دووری و 6 وه‌زیرو 14 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی میسان و به‌سڕه‌و نه‌جه‌ف و دیوانییه‌و واست و به‌غداو پارێزگاری به‌غدا) .

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری PUKmedia تایبه‌ت

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌