رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا – هه‌ولێر

له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌شاری هه‌ولێر رێوڕه‌سمی نه‌ته‌وه‌یی بیست و دووه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK به‌ به‌شداری ئه‌ندام و لایه‌نگران و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌جه‌ماوه‌ر و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی و راگه‌یاندكارن و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوو.

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی و بیست و دووه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK له‌ڕێوه‌ره‌سمێكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م بۆنانه‌ به‌رز راده‌گرێت.

 ئه‌مڕۆ له‌كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 6ی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19-3-2017 له ‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیمان YNDK، رێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له ‌میوانه‌ به‌ڕێزه‌كان له‌حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵه‌ و كه‌سایه‌تی  و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م پێشوازیكردن و رێوره‌سمه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌دا به‌ڕێزان وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری ده‌زگا حكومییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ حیزبه‌كان و ‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌موو بشه‌كانی كوردستان و نوێنه‌ره‌كان و رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كان و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی زانكۆ و زانایانی ئایینی و مه‌لا و نوێنه‌ری هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان بۆ پیرۆزباییكردن له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و بیست و دووه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK سه‌ردانیان كردین، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ بروسكه‌ی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی YNDK كرد،

سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی YNDK سوپاس و پێزانین ئاڕاسته‌ی میوانه‌كان ده‌كه‌ن

هه‌ر به‌م بۆنه‌یوه‌ به‌ڕێز غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی YNDK، سوپاسی ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر و هێز و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ و سه‌نته‌ر و كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هێزو عه‌شیره‌ته‌كان و نوینه‌ره‌كان و راگه‌یاندكار و هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ‌ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ بوون ده‌كات، كه‌به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ردانیان كردین و بروسكه‌ی پیرۆزباییان ئاڕاسته ‌كردین و به‌ڕیزیان له‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ له‌ پرێس كۆنفراسێك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن تیشكی خشته‌ سه‌ر كۆمه‌لێك پرسی گرنك و چاره‌نووس ساز و ركخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌گرنگ زانی كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌