رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

لە (29 )ەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا :
پێویسته‌ هه‌موو كێشه‌ ئیداری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی
شاری هه‌ڵه‌بجه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن
- جەماوەری دڵسۆزی كوردستان ..
- كەس‌و كارو بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجە و كوردستان ...
( 29 ) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ له‌ تاوانێكی بێوێنه‌دا رژێمی بەعسی رووخاو لە چوارچێوه‌ی جێبەجێكردنی سیاسەتی جینۆساید دژ به‌گەلی كوردستان، لەرۆژی 16/3/1988 زۆر هۆڤانه و‌ دوور لەبەهاكانی مرۆڤایەتی و به‌ده‌ر له‌یاسا و رێسا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، شاری هەڵەبجەی بەبۆمب ‌و رۆكێت كیمیابارانكردو له‌ ئه‌نجامدا زیاتر لە 5 هەزار كورد شەهید بوون و هەزارانی دیكەش بریندار بوون و ئاوارەی سەرسنوورەكانی رۆژهه‌ڵات و باشووری وڵات بوون.
تاوان و كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە؛ تاوانێكی جه‌رگبڕ بوو، هیچ هۆكارێك نەبوو بۆ بەكارهێنانی گازی كیمیایی لە دژی خەڵكی مەدەنی شاری هەڵەبجە جگە لەوه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ كوردبوون و شاره‌كه‌یان كوردستانی بوو، رژێمی ئەوسای عێراق ئەو كۆمەڵكوژییەی بەبەرچاوی هەموو دنیاوە ئەنجامدا و، شارێكی نوقمی كیمیایی كرد، له‌م كاتدا‌ هیچ دەوڵەت‌و رێكخراوێك بەرامبەر ئەو تاوانە گه‌وره‌یه‌ دەنگیان هەڵنەبڕی، بۆیه‌ پێویسته‌ سەرانی رژێمی بەعسی رووخاو ئەوانەی ماون بەسزای گەل نه‌گه‌یشتوون به‌ سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بگه‌ن و هەموو ئەم دەوڵەت‌و كۆمپانیایانەی كەهاوكاری رژێمی بەعسیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم گازە ژەهراوییانە له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێن‌و قەرەبووش به‌ زیانلێكه‌وتووان بده‌ن و به‌شداری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پاككردنه‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن.
جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ شاری هەڵەبجە بەشێوەی فەرمی كرایە پارێزگا، ئه‌وه‌ش كه‌مترین وه‌فایه‌ بۆ خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی خه‌ڵكی ئه‌م شارە، بۆیە پێویستە دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری كوردستان لەرێگەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان چارەسەری بنەڕەتی بۆپاككردنەوەی شوێنەواری گازی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە و دەوروبەری بدۆزنەوەو ئەو بریندارانەی كە تا ئێستا لە دەست ئازاری نەخۆشییەكانیان بەگازی كیمیایی دەناڵێنن بنێردرێنە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەركردنیان، له‌هه‌مان كاتدا كێشه‌ ئیداری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌م شاره‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێویستە سیمای شارەكە بگۆڕدرێت‌و وەكو شارێكی هاوچەرخ و پارێزگاى لێبكرێ، لەرێی حكومەتی عێراقیشەوە تەواوی زیان لێكەوتووانی گازی كیمیایی قەرەبوو بكرێنەوە، ئەمەش كەمترین وەفایە بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجەو گشت شەهیدانی رێی ئازادی‌و سەرخۆبوونی كوردستان .
-نەمری‌و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجەو گشت شەهیدانی رێی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان .

مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
25ی رەشەمێی 2716ی كوردی
16ی ئاداری 2017ی زایینی

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌