رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ مەخموور:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15 / 3 / 2017، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی لقى بیست و سێى PDK ى كردو، پیرۆزبایی لە بەرپرسى نوێى لق کرد و هیوای سەركەوتنى بۆ خواست.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ و جەمیل سنجاوى و قەهار تاهیر ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و خەلیل پاڵانى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى قەرەچووغى YNDK)، سەردانی لقى بیست و سێى پارتی ديموكراتى كوردستان-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان كاك کرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسى لق و ژمارەیەك لە كارگێڕو ئەندامانی لق پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی دەستبەکاربوونى بەرپرسى نوێى لق، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی پێڕاگەیاندن و هیوای سەركەوتنى بۆ خواستن، هەروەها جەختیكردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی نێوان هەردوولا، لەبەرامبەردا بەرپرسى لقى بیست و سێى PDK سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر بە هاوهەڵوێستی و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا بۆ خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان، هەروەها جەختیكردەوەسەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان YNDK و PDK لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌