رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٠ / ١ / ٢٠١٧، سكرتێری گشتی YNDK پێشوازی لە شاندێکى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان ( شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندێکى باڵاى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان ( مام خدر روسى سکرتێرى گشتى و نەهرۆ عاڵڵایى و خەلیل مەحموود ئەندامانى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوە )، لەدیدارێکى برایانەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بۆ یەكدەنگی كوردان لەسەر ئاستی نەتەوەیی باس لە بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی لە نزیكترین دەرفەتدا كرا، هەر لەدیدارەكەدا پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی باشوورى كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ دەربازکردنى باشوور لە گرفتەکان و یەك گوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌