رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 7 / 1 / 2017، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبی دیموکراتى بێت نەهرێن كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە شاندى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ( رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزب و جەرجیس یۆنان ئەندامى مەکتەبى سیاسيى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن )، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەکە كراو، جەختكرایەوەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوە، بۆ ئەمەش پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و داڕشتنى کارنامەیەکى نیشتمانى بۆ یەك گوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و بەیەکەوە ژیانى نەتەوەو پێکهاتەکانى کوردستان کراو، جەختکرایەوە سەر هاوکارى و هاوخەباتى نێوانيان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.
شايانى باسە هەڤاڵ ( شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK ) ئامادەى دیدارەکە بوو.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌