رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
ئێوارەى ئه‌مڕۆ ٣١ / ١٢ / ٢٠١٦، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی كۆنسڵخانەی گشتیی دەوڵەتی فەلەستینی لە هەولێر كردو، ئامادەی رێوڕەسمی ( ٥٢ )ەمین ساڵیادى هەڵگیرساندنى شۆڕشى گەلی فەلەستین بوو و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست.
ئێوارەى ئه‌مڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK سەردانی كۆنسڵخانەی گشتیی دەوڵەتی فەلەستین_ى لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتی و باسم فه‌همی حلس راوێژكاری سیاسی و كارمەندانی كۆنسڵخانەوە پێشوازی كرا، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی ( ٥٢ )ەمین ساڵیادى هەڵگیرساندنى شۆڕشى گەلی فەلەستین پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان كۆنسڵی گشتیی و ستافی كۆنسڵخانە راگەیاندو هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست.
لەبەرامبەردا كۆنسڵی گشتیی فەلەستین خۆشحاڵی خۆیانی بۆ ئەو سەردانە ده‌ربڕی و سوپاسی هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر پرسی رەوای گەلی فەلەستین و هیوای خواست كه‌وا هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و كوردستان به‌ مافه‌ ره‌واكانی خۆیان بگه‌ن.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌