رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 ميديا – ئاژانسه‌كان

په‌رله‌مانتارێكی عێراق داواده‌كات له‌ زوترین كاتدا له‌باره‌ی راپۆڕتی ئه‌م دواییه‌ هیومان رایتس وۆچ له‌سه‌ر دۆخی خراپی ژنانی عێراق له‌ زیندانه‌كان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكبهێنرێت.

 

سه‌فیه‌ سوهه‌یل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایكرد به‌دواداچوون بۆ راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ بكرێت له‌ باره‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ نه‌شیاوانه‌ی له‌ زیندانه‌كانی عێراق رووبه‌روی ژنان ده‌بێته‌وه‌.ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوای كرد به‌په‌له‌ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، كاروباری ژنان، مافه‌كانی مرۆڤ و داد پێكبهێنرێت و ئه‌و لیژنه‌یه‌ سه‌ردانی زیندانه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی راستی و ناڕاستی راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌.سه‌فیه‌ سوهه‌یل جه‌ختیشی كرده‌وه‌ نابێت حكومه‌ت ته‌نیا به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته‌ له‌ ژێر باری به‌رپرسیاره‌تی خۆی ده‌ربچێت، به‌ڵكوو پێویسته‌ دوای پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ چه‌ندین چاكسازی له‌ زیندانه‌كان پێكبهێنێت بۆ باشتر كردنی دۆخی به‌ندكراوانی هه‌ر دوو ره‌گه‌ز.

جێی ئاماژه‌یه‌ پێشتر رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌ خراپی بارودۆخی ژنانی عێراق كردبوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردبوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ به‌هه‌زارن ژنیان ده‌ستگیر كردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێكیان ئاڕاسته‌كرابێت.هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش خرابوه‌روو زۆرینه‌ی ئه‌و ژنانه‌ له‌ زینداندا روبه‌ڕوی ئه‌شكه‌نجه‌ و سوكایه‌تیپێكردن ده‌بنه‌وه‌ و ده‌ستدرێژی سێكسیشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.

 

له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو: راپۆرته‌كه‌ی‌ هیومان رایتس وۆچ هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیندانییه‌ ژنه‌كان و ره‌تیشی كردبوه‌وه‌ ئه‌و ژنانه‌ روبه‌ڕوی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان بوبێتنه‌وه‌.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراقدا هاتبوو: مه‌به‌ست له‌گرتنی‌ ئه‌و ژنانه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ رابهێنرێن تاكو جارێكیتر تێكه‌ڵ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ ببنه‌وه‌، نه‌ك سووكایه‌تییان پێبكرێت و ئه‌شكه‌نجه‌ بدرێن.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌