رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا – ئاژانسه‌كان

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ كوردستانه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ به‌هۆی‌ كورتهێنان له‌ بودجه‌دا ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ حكومه‌تی‌ كوردستان نه‌توانێت یاسای‌ نوێی‌ خانه‌نشینی‌ جێبه‌جێ بكات.

رۆژنامه‌ی‌ سه‌باح له‌سه‌ر زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه،‌ كه‌ به‌هۆی‌ بونی‌ كورتهێنان له‌ بودجه‌دا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناتوانێت یاسای‌ نوێی‌ خانه‌نشینی‌ جێبه‌جێ بكات و ئه‌و یاسایه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

 

له‌به‌رامبه‌ریشدا یوسف محه‌مه‌د په‌ڕله‌مانتاری‌ گۆڕان له‌په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ له‌ په‌ڕله‌مانی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و یاسایانه‌ له‌گه‌ڵ یاساكانی‌ هه‌رێم پێچه‌وانه‌ نه‌بن.

له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵدا په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ پڕۆژه‌یاسای‌ خانه‌نشینی نوێی په‌سه‌ندكرد.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌