رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا – باكوورى كوردستان

زۆربوونی نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان له‌ باكووری كوردستان، سیاسه‌تمه‌دارانی كورد هان ده‌دات بۆئه‌وه‌ی فێری ڕێزمانی كوردی ببن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌شداری خولی فێربون ده‌بن.

رۆژنامه‌ی ڕادیكاڵی توركی ژماره‌یه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان ئه‌نجامداوه‌ ئاشكرایان كردوه‌: له‌ ئێستادا زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆیان له‌ شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان كردۆته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شاره‌شیان بۆ نزیكبون له‌ لایه‌نی كه‌ولتوری و جوگرافی له‌ باشوری كوردستانه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها ئاشكرایان كردووه‌: زۆربونی نووسینگه‌ی كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان وایكردووه‌ ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ كوردانه‌ی هه‌تا پێش دوو ساڵیش ناچاربوون به‌ زمانی توركی چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن، له‌ ئێستادا هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ زمانی كوردی لێدوان بده‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان په‌رتووكی فه‌رهه‌نگی كوردی له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرن و به‌شداری خولی فێربونی رێزمانی كوردی ده‌بن، زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش دوو لاپه‌ڕه‌یان بۆ زمانی كوردی ته‌رخان كردووه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌