رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا - كوردستانى

کۆنفرانسی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوەچوو، ئه‌مه‌ش ده‌قى به‌لاغى كۆتايى كۆنفرانسه‌كه‌يه‌:

ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی سەربەستیی کوردستان!

لایەنە پێوەندیدارەکانی کوردستان!

 

بە مەبەستی تاوتوێکردنی هێندێک لە ئەرکە هەنوکەیی و ناوخۆییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ڕێکەوتی  13ی رێبەندانی 2713ی کوردی بەرامبەر بە 2 ـ 2 ـ2014 کۆنفرانسی سێیەمی خۆی بە سەرپەرەستی سەرۆکی گشتی و بە بەشداری زۆرینەی ئەندامان و جێگران و راوێژکارانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، و نۆێنەرو بەرپرسی هیندێک لە شانەو ڕێکخراوەکانی گرێدا.

کۆنفرانس لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بە کاتی ئوروپایی ناوەندی و کاتژمێر2 و نیوی پاشنیوەرۆ بە کاتی کوردستان بە پێشکەشکردنی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و بۆ ماوەی 7 کاتژمێر درێژەی کێشا.

 

بابەتە سەرەکیەکانی کاری کۆنفرانس بەو شێوەیەی خوارەوە بوو.

1 - پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی گشتی لە لایەن عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک لە سەر هەلومەرجی گشتیی کوردستانی گەورە و کێشەی نێوان وڵاتانی زلهێز لەگەڵ ڕێژیمی ئیران یەکەم بابەتی کۆنفرانس بوو کە لە لایەن بەشداربوانەوە شرۆڤەی زۆری لە سەر کرا.

2ـ باسێکی گشتی لە لایەن کاک دڵشاد پەروانە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی ڕاگەیاندنی پ س ک، لە سەر هێندێک گۆرانکاری ونوێکاری لە دەزگای ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئیستاو داهاتوودا پێشکەشکرا، کە جێگای پەسەندی بەشدارانی کۆنفرانس بوو، هەروەها بڕیار درا کە رۆژنامەی سەربەستی ئۆرگانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان کە بۆ ماوەیەکی کاتی و بەبێ دڵخواز وەستابوو، درێژەی پێبدرێت و جارێکی دیکە بێتەوە خزمەت خوێنەرانی.

3 - لە لایەن بەڕێزان ئیبراهیم جاف و وریا ساڵحزادە و بە بەشداری زۆربەی بەشداران؛ باسێکی گشتی لە سەر بە هێزبوونی پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە گەڵ هێز و لایەن و ڕێکخراە سیاسی و مەدەنی‌یەکانی وڵاتانی جیهانی کرا و هەروەها پلان بۆ چەندین کاری دیکەی گرنگ دارێژرا کە لە داهاتوو دا دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

4 - لە لایەن بەڕێزان وریا ساڵحزادە و ئەمیر ڕەحمانی و ڕەهەند مەریوانی ئەندامانی ئەجومەنی سەرکردایەتی لە باشوری کوردستان، و هیندێک لە ڕاوێژکاران؛ باسێکی گشتی لە سەر کارەکانی پارتی سەربەستیی لە شارو ناوچەو ئۆردوگاکانی باشوری کوردستانکرا، و بریاری کاری داهاتوو لە سەر شێوەی کارو چالاکیەکانیان درا.

5 - بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکە تەرخان کرابوو بۆ  باس لە سەر کۆنگرەی ساڵانەی یەکێتی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران لە لایەن سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، دیارە باسی دەنگدانەوەی بەستنی کۆنگرەی ساڵانەی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران لە ئاست میدیاکانی کوردستانی و جیهانی و سەرپەرەستی و ئیدارەیی پ س ک لەو بوارەوە جیگەی پەسەندی بەشدارانی کۆنفرانس بوو. هەر لە درێژەی چالاکیەکانی مانگی دیسامبری ساڵی ڕابردوو دا باسی کۆنگرەی نێوەنەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان کرا کە لە رۆژانی 6 و 7 دیسامبر و بە سەرپەرەستی پ س ک بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کوردستان دا بەڕێوە بردراوە. کە لەو کۆنگرەیەدا چەندین رێکخراو کەسایەتی نێوداری جیهانی تێیدا بەشداربوون و زۆر لە مێدیا عەرەبی، ئینگلیزی و کوردییەکان بە چالاکیەکی گرنگ باسیان لێوەکرد و دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو.

6ـ بەشی دووەمی کاری کۆنفرانس پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی گشتگیر بوو لە لایەن بەرپرسی ئەمنی و ستراتیژی پارتی سەربەستیی کوردستان و لە بەشێک لەو ڕاپۆرتەد باسێک لە سەر پلانێکی دارێژراو بۆ سەر پارتی سەربەستیی کوردستان لە ماوەی 2 ساڵدا کرا، کە لە مەر پێشکەوتن و بە هێزبوونی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک لایەنێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز لە ئاست کوردستان و دەرەوەی وڵات لە مێژبوو کەوتبووە بەر رق و کینەی نەیارانی کوردستان، لە پاش دەستکەوتنی هیندیک زانیاری بە بەڵگەوە لە لایەن ئەندامانی پسک و هیندێک لایەنی دیکەی ئەمنی کوردستانی و ئوروپایی، کە چۆن  لە 16 مانگ پێشەوە لە لایەن دەزگا جاسوسیەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، بە شێوەیەکی تایبەت بەرنامەڕێژیان بۆ تێکدانی یەکێتی ریزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان کردبوو، کە یەکێک لەو ڕێگایانە دانانی کەسێک لە ژێرناوی رۆژنامەنووس دیاریکرابوو بۆ دروستکردنی ئاژاوە و تێکدانی یەکریزی نێوان ڕیزەکانی ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان. بەڵام بە خۆشیەوە و بە هۆی خۆراگری و یەکگرتویی ئەندامانی پارتیمان ئەو پیلانە گڵاو و نەزۆکە سەرکەوتنی بە دەست نەهێنا و وشیارانە پوچەڵکرایەوە، دیارە هەتا ئیستاش ئەو هەوڵە نەزۆکانەیەی دەزگا جاسوسیەکانی ڕێژیمی داگیرکەری تاران درێژەی هەیە و کار دەکات بۆ تێکدانی ڕیزەکانی پ س ک و ئاژاوە نانەوە لە نێو ریزەکانی پارتیمان دا. دیارە هەر لەو پێوەندیەشدا چەندین بەڵگە و دۆکیۆمێنت لەسەر پیلانەکانی ڕێژیمی داگیرکەر بۆ ئەندامانی کۆنفرانس ئاشکرا کرا و دڵسۆزانی پارتیمان لە مەترسی ئەو پیلانە گڵاوانە ئاگادار کرانەوە، کە چۆن کەسانی ڕاسپێردراو گوشاریان خراوەتە سەر بۆ تەواو کردنی ئەرکە پێسپێردراوەکەیان، و بەردەوام لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک، تویتەر و سایتە ئینتێرنێتەکانەوە پەلاماری کەسایەتی‌یەکانی ناو پارتی سەربەستیی کوردستان و بە تایبەت سەرۆکی گشتی پ س ک  دەدەن و کار دەکەن بۆ ناشیرین کردنیان.

دیارە لەو پێوەندیەدا کۆنفرانس بە تێکرا سیاسەتی ژیرانە و ئارامگری پارتی سەربەستیی کوردستانی لە ماوەی ئەو 16 مانگە بەرز نرخاند، و پێیوابوو بەم دان بەخۆداگرتنە لە لایەک خزمەتی بە بیری نەتەوەیی و دوور کردتنەوە لە کێشە و هەرا لە نێو میلەتی کورددا  کردووە، لە لایەکی دیکەش توانیویەتی لەو ماوەدا بەڵگە و دۆکیۆمێنتی مەلموس لەسەر پیلانە گڵاوەکانی ڕێژیمی داگیرکەری تاران وەدەست بخات و پلانە گڵاوەکانی ڕێژیمی داگیرکەر لەقاو بدات. دیارە بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی بەشدارانی کۆنفرانس و گۆرینەوەی بیرورای بەشداران شێوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو پیلانەو پیلانە چاوەڕوان کراوەکانی  داهاتووش درایە دەست کۆمیتەیەکی تایبەتی کە بە مەبەستی بە یاسایی کردن و چاودێری کردنی ئەو پیلانە گڵاوانە دامەزرا.

7 -  بەشێکی دیکەی کۆنفرانس تەرخانکرابوو بۆ شرۆڤەکردنی هیندێک دیداری دیپلوماتی گرنگی پ س ک لە داهاتوودا کە لە ئاست جیهاندا کاری لە سەر دەکرێت.

8 - بەشی کۆتایی کۆنفرانس چالاکردنەوە و جێگۆرکێکردنی پێویستی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و پۆستەکانی ئەنجومەن بوو، کە بەشێوەی خوارەوە تا کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان درێژە بە ئەرکەکانی خۆی دەدات.

1ـعارف باوەجانی 2ـ ئیبراهیم جاف 3ـ وریا ساڵحزادە4ـ دڵشاد پەروانە 5ـ شێرکۆ پاڵانی جاف 6ــ قادر خەندەڕەش 7ـ ئەمیر رەحمانی 8ـ  رەهەند مەریوانی 9ـ  کاروخ باوەجانی.  

ئەندامانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی بریتن لە عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، ئیبراهیم جاف و وریا ساڵحزادە جێگرانی سەرۆکی گشتی. 

جێگرەکان : 1ـ  کاوە موحەممەدی 2 - سەرکەوت ئیلامی 3 -  فەرهەنگ مورادی 

راوێژکاران:  کۆنفرانسی سێیەمی پ س ک  بریاریدا بە ڕاوێژکارانی پێشووشەوە ژمارەی ڕاوێژکارانی بکاتە 7 کەس، کە بەشێکیان لە وڵاتانی گرنگی جیهانیدان و کورد نین ڕاوێژکاری  تایبەتی سەرۆکی گشتین، شایانی ئاماژە پێکردنە کە بەشێک لە راوێژکاران لە وڵاتانی ئەمریکایی و ئورپایی و باشوری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین، کە هەر کامیان لە بوارێکی تایبەتدا شارەزایان هەیە.

کۆنفرانس  دوای 7کاتژمێر کاری بەردەوام سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

  شایانی ئاماژە پێکردنە کە پارتی سەربەستیی کوردستان لە 17 ـ 2ـ 2006 دامەزراوە، تا ئیستا 2 کۆنگرەو4 پلینۆم و 3 کۆنفرانسی بەستووە. خاوەنی ڕێکخراوەکانی ژنان و لاوان و خۆێندکارانە، ئەندامە لە چەندین ڕێکخراوی جیهانی، هەروەها خاوەنی چەندین کۆمیتە و ڕێکخستن و بنکە و بارەگایە لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئوروپایی. هەروەها خاوەنی چەندین سایت و ڕاگەیاندنی جیاوازە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

 13ی ڕێبەندانی 2713ی کوردی بەرامبەر بە 2 ـ 2 ـ 2014  

www.psk2006.org

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌