رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا – په‌روه‌رده‌

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگه‌كان و مه‌شقكردن له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، به‌فه‌رمانی وه‌زاری ژماره‌ (1821) كه‌ له‌ 29ـ01ـ2014  له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی له‌ په‌یمانگه‌كانی (هونه‌ره‌ جوانه‌كان - وه‌رزش – كۆمپیوته‌ر – گه‌شتیاری ) كاركه‌نار(ترقین قید) كراون و مۆڵه‌تی به‌رده‌وامیی خوێندنیان ته‌واوبووه‌، بڕیاریداوه‌ بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌وان ده‌توانن درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن به‌ پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:

1ـ    كاركه‌ناركراو یه‌ك جار ره‌زامه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ و (15) رۆژیش دیاری بكرێ له‌ نێوان به‌رواری فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی و ده‌ست به‌‌كاربوونه‌كه‌ی له‌ خوێندن.

2ـ    پێویسته‌ كاركه‌ناركردنی فێرخواز له‌سه‌ر به‌د ره‌وشتی نه‌بووبێ به‌ مانای (دزیكردن، هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ مامۆستا و كادیرانی په‌یمانگه‌، مه‌ی خواردنه‌وه‌ و قومار له‌ناو په‌یمانگه‌ و به‌شه‌ناوخۆیی – گزی .... هتد)

3ـ    راپۆرتی پزیشكی سه‌لامه‌تی له‌ نه‌خۆشییه‌كانی ئایدز و سیل و هاوشێوه‌كانی.

4ـ    مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی فێرخوازه‌ كاركه‌ناركراوه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015 ده‌بێت.

5ـ    به‌ڵێننامه‌ی دادنووس (كاتب عدل) بۆ پابه‌ندبوون به‌ سیسته‌م و رێنماییه‌كانی په‌روه‌رده‌ كه‌ ئه‌مه‌ دوا هه‌له‌.

6ـ    گه‌رانه‌وه‌ بۆ هه‌مان به‌شی په‌یمانگه‌ له‌ هه‌ر سنوورێك بێت.

7ـ    به‌رده‌وامی ده‌وام له‌ هه‌مان په‌یمانگه‌ تا ده‌رچوونی و داوای گواستنه‌وه‌ نه‌كات بۆ په‌یمانگه‌ی دیكه‌.

8ـ    له‌ وانه‌ عبوره‌كه‌شی تاقیكردنه‌وه‌ بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر قه‌رزاربوو بۆ ساڵی پێشووی قۆناغی ده‌وامه‌كه‌ی.

9ـ    گه‌رانه‌وه‌ش له‌ قۆناغه‌كانی (3 و 4 و 5) بێت واته‌ (1 و 2) نه‌گرێته‌وه‌.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌